به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له پێشانگای موسیاد ئێکسپۆ و بیسته‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کاری نێونه‌ته‌وه‌یی له ئه‌ستانبۆل، وتی: بڕێک شه‌رم و حه‌یا ناکه‌ن، ده‌ڵێن دانوستانه‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌بێت پێدا چوونه‌وه‌ی پێدا بکرێت. هه‌رچی زووتره ئه‌م کاره بکه‌ن و بڕیاری کۆتایی خۆتان بده‌ن.
ئه‌و له کۆبوونه‌وه‌ی بازه‌رگانه‌کان وتی: به‌داخه‌وه بۆچوونی ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهه‌ڵات هێشتا ئیستعمارییه. بۆ زۆربه‌ی ڕۆژئاواییه‌کان ڕۆژهه‌ڵات سه‌رچاوه‌ی تووندڕه‌وی و دوگمن بوون و ده‌مار گرژییه. ئه‌مه مانای نییه. ئێمه ئه‌م ڕاستییه تاڵه‌مان له ۵۰ ساڵی ڕابردوودا ئه‌زمون کردووه.
بڕێک بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری په‌نجه خوێناوییه‌کانی خۆیان بکه‌ن، ئێمه تۆمه‌تبار به نازی بوون ده‌که‌ن. ڕیشه‌ی نازیسم نه‌ک له ڕۆژهه‌ڵات به‌ڵکو له ڕۆژئاوایه و له‌وێ کاره‌ساتی دروست کرد. سه‌رچاوه‌ی کۆمه‌ل کوژی ڕۆژئاوایه نه‌ک ڕۆژهه‌ڵات.
ئه‌ردۆغان درێژه‌ی دا: له لایه‌کیه‌وه به په‌که‌که ده‌ڵێن گرووپی تیرۆریستی و له لایه‌کی دیکه‌وه درگا بۆ ئه‌ندامانی و ڕێبه‌ره‌کانی ئه‌م گرووپه له پارلمانی ئه‌ورووپادا ده‌که‌نه‌وه. ئه‌مه چ مانای هه‌یه؟ ئه‌مه ڕاست بوون نییه. چۆن ئێمه شتی وه‌ها قبووڵ ده‌که‌ین! ئه‌مه ڕیا و درۆی ته‌واوه. ڕاستگۆ بن و هه‌موو کرده‌وه سیاسییه‌کانی خۆتان به دروستی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌ردۆغان له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به گرتنی ڕێبه‌ره‌کانی هه‌ده‌په کرد و ڕوو له‌وان وتی: ڕێبه‌ره‌کانی حزبه سیاسییه‌کانیش بۆ لێپرسینه‌وه ڕاپێچی دادگا کراون و دواتر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی خۆیان. ئێوه‌ش هه‌ر ئه‌و کاره‌تان کرد، نه‌تان کرد، وتان که په‌که‌که و یه‌په‌گه ئێوه ڕزگار ده‌که‌ن، ده‌ی با بێن بزانم چۆن ڕزگارتان ده‌که‌ن.
Your Comment