ویکی لیکس دووباره‌ ناوی کلینتۆنی زڕاند

ویکی لیکس ده‌ریخست که‌ بنکەی کلینتۆن تێچووی ئاهەنگی زەماوەندی بنەماڵەی کلینتۆنی داوە .

پاش ئەوەی کە کلینتۆن وەرگرتنی خەڵاتی یەک ملیۆن دۆلاری لە قەتەر پشت ڕاست کردەوە، دەرکەوت کە ئەم بنکەیە تێچووی ئاهەنگی زەماوەندی بنەماڵەی کلینتۆنی داوە و ئەمە گورزێکی قورسی لە ئەم بەربژارە دیمۆکراتە دا.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، وێب سایتی ویکی لیکس بە پێی هەندێ بەڵگە دەریخست: تێچووی ئاهەنگی زەماوەندی چێلسی، کچی بیل و هیلاری کلینتۆن، لە بنکەی بنەماڵەییان ناسراو بە بنکەی کلینتۆن دابین کراوە.
ویکی لیکس، بەشێکی نوێ لە ئیمەیلەکانی جان پوودستا، سەرۆکی بنکەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکای بڵاو کردەوە.
بە پێی ئەو ئیمەیلانە دەرکەوتووە کە ئەو بنکەیە کە لە بنەڕەتدا ئامانجی بردنە سەرەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و دابینی کۆمەلایەتی بە خەڵکی سەرانسەری جیهانە، تێچووی ئاهەنگی زەماوەندی کچەکەی کلینتۆنی داوە.
News Code 6407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =