بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران وتی: ئەمریکا ئاسایشی بۆ هیچ کام لە وڵاتانی ناوچەکە نەهێناوە و بێتوانایی واشنتۆن لە دابینکردنی گەرەنتی ئەمنیەتی دەرکەوتووە.
ڕەزایی ڕایگەیاند: ئاسایش لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێت لە ناو خودی ناوچەکەوە سەرچاوە بگرێت و دەبێت ڕێگری لە هەر دەستێوەردانێکی دەرەکی بکرێت.
Your Comment