AP ١٤٠٥ جۆزەردان ٣ ١٥:١٢

فەرماندەیەکی سپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسڕائیل دەکات

فەرماندەیەکی سپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسڕائیل دەکات

فەرماندەی بنکەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا  (د.خ) جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەین وەڵامێکی توند و دۆزەخیی بدەینەوە بۆ هەر دەستدرێژییەک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر عەلی عەبدوڵڵاهی لە پەیامێکدا سەبارەت بە گەرووی هورمز هۆشداری دایە دوژمنان.

عەبدوڵاهی وتی: دوژمنان ئاگادار دەکەینەوە کە پلان و ستراتیژییەکانی ڕێبەری شۆڕش بۆ "بەڕێوەبردنی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز" گەرەنتی داهاتووی ناوچەکە و نەزمی نوێی ناوچەیی و جیهانی لەژێر ستراتیژی "ئێرانی بەهێز"دا دەکات، کە تیایدا بیانییەکان هیچ جێگایەکیان نییە.

ئەوەشی وتووە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران ڕێگە نادەن ئەزموونە مێژووییە ئازاربەخشەکان دووبارە ببنەوە و پشت بەخوا دەسەڵات و شانازیی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر دوژمندا دەسەپێنن و ئێمەش ئامادەین وەڵامێکی توند و دۆزەخیی بۆ هەر دەستدرێژییەک بدەینەوە.

News ID 59565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha