بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاریەن سەلیمی ئەم یاریزانە نیشتمانییە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیادیشی لە کارنامەی خۆیدا هەیە.
بە وتەی پەیامنێری مێهر، لە درێژەی کێبڕکێی پاڵەوانێتی تایکواندۆی ئاسیا کە لە مەنگۆلیا بەڕێوە دەچێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەشی کێشی +87 کیلۆگرام کە 17 بەشداربوو ئامادە بوون، ئاریان سەلیمی بە شکستپێهێنانی سەرجەم ڕکابەرەکانی گەیشتە یاری کۆتایی.
سەلیمی یاری فیناڵیشی بردەوە و بووە پاڵەوانی ئاسیا.
Your Comment