AP ١٤٠٥ گوڵان ١٧ ٢٢:٣٣

عێراقچی سەبارەت بە بەحرەین و ئەمریکا نامەیەک بۆ وڵاتانی جیهان دەنێرێت

عێراقچی سەبارەت بە بەحرەین و ئەمریکا نامەیەک بۆ وڵاتانی جیهان دەنێرێت

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەحرەین و ئەمریکا نامەیەک بۆ وڵاتانی جیهان دەنێرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسیویەتی: نابێت جیهان ڕێگە بدات ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن دەستدرێژکارانەوە سووکایەتی پێ بکرێت یان ئامرازێک بێت بۆ شەرعیەتدان بە کارە نایاساییەکانیان.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێراا، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان و وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین و باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوەکان و فو کۆنگ سەرۆکی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و هەروەها بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نێردراوە ڕەخنەی لەو بڕیارنامە تاکلایەنە گرتووە کە لە لایەن ئەمریکا و بەحرینە سەبارەت بە بارودۆخی گەرووی هورمز پێشکەش کرابوو.

جەختی لەسەر بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە دەستدرێژکاران لە خراپ بەکارهێنانی ئەنجومەنی ئاسایش وەک ئامرازێک بۆ پاساوهێنانەوە بۆ کردەوە نایاساییەکانیان.

News ID 59433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha