بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هیچ ئۆپەراسیۆنێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لەدژی ئیمارات ئەنجام نەداوە و ئەگەر هەر هەنگاوێک بکرایە بە توندی و ڕوونی ڕامان دەگەیاند.
بۆیە ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە بە ڕەهایی ڕەتدەکرێتەوە و خاڵییە لە هیچ ڕاستییەک.
بە بەرپرسان و دەوڵەتمەدارانی ئیمارات ڕاگەیەندراوە کە وڵاتەکەت وەک خاکێکی ئیسلامی نابێت ببێتە کۆشکی ئەمریکی و زایۆنیستەکان و هێز و کەرەستە سەربازییەکانیان و خیانەت لە جیهانی ئیسلامی و موسڵمانان بکەن. نابێ لە تەڵەی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان بکەون و لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی کافر و موشریکەکان ببیتەوە و هاوکارییان نەکەیت، نابێ نەتەوەی موسڵمانی ئێران بخەیتە ژێر هێرشی میدیایی ترسنۆکانە و تۆمەتی ناڕەوا .
بەداخەوە دەبێ بڵێین ئیمارات بۆتە یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان وەک دوژمنی جیهانی ئیسلامی و هۆکاری سەرەکی نائەمنی لە ناوچەکەدا و بووەتە شوێنی بەشێکی زۆر لە هێز و کەرەستەی سەربازیی ئەوان.
بە دروستکردنی دۆخێک و بوختانکردن، کێشەیەک چارەسەر نابێت و کەشوهەوای نێودەوڵەتی بشێوێنرێت.
ئەگەر تا ئێستا خۆمان لە دروستکردنی دۆخێک و یارمەتیدانی دوژمنانی نەتەوەی ئیسلامی و ئێران بەدوور گرتبێت، تەنیا لە پێناو ئاسایش و ڕەچاوکردنی خوشک و برا موسڵمانەکانمان لەو وڵاتەدا بووە.
هۆشداری دەدەین ئەگەر هەر کارێک لە ئیماراتەوە بەرامبەر دوورگە و بەندەر و کەناراوەکانی ئێران بگیرێتەبەر، وەڵامێکی چەقێنەر و پەشیمانکەرەوە دەدەینەوە.
Your Comment