AP ١٤٠٥ گوڵان ١٥ ١٧:٥٥

بەلەمە تیژڕەوەکانی ئێران ناهێڵن گەرووی هورمۆز بکرێتەوە

بەلەمە تیژڕەوەکانی ئێران ناهێڵن گەرووی هورمۆز بکرێتەوە

کۆمپانیای تانکەر تراکرز، لە وەڵامی ئەو پاگەندە گاڵتەجاڕانەی کە شەوی ڕابردوو وەزارەتی جەنگی ئەمریکا پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند: بەلەمە تیژڕەوەکانی ئێران بەربەستێکی سەرەکین لە بەردەم کردنەوەی گەرووی هورموز.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنکەی تانکەر تراکرز لە هەژماری ئێکس سۆشیال میدیای خۆیدا نووسیویەتی: بەلەمە تیژڕەوە هێرشبەرەکانی ئێران ساڵانێکە کێشە ساز دەکەن.

ئاماژەش دراوە کە ئەو بەدەمانە لە ژێر ئیدارەی سپای پاسداران کار دەکەن و توانای هێرشکردنە سەر ئامانجەکانیان هەیە.

لە وەڵامی ئەو بانگەشە گاڵتەجاڕانەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کە ڕایگەیاندووە شەوی ڕابردوو لە هەوڵی کردنەوەی گەرووی هورمز هێرشیان کردووەتە سەر بەلەمە بچووکەکانی ئێران، بنکەکە ڕایگەیاندووە: نوقمکردنی کەشتییە دەریاییە گەورەکان بەس نییە بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز. هەر ئەم بەلەمە بچووکانەن کە ناهێڵن ئەو گەرووە بکرێتەوە.

News ID 59410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha