AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ١٧ ١٢:٠٢

وێرانی بەربڵاو لە قەوارەی زایۆنی بە هۆی هێرشە مووشەکەکانی ئێران

وێرانی بەربڵاو لە قەوارەی زایۆنی بە هۆی هێرشە مووشەکەکانی ئێران

ڕوودانی تەقینەوەی سەخت و ئەو وێرانکارییە بەرفراوانەی کە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێرانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان بەجێماوە، هەروەها هۆشداریی بەرخۆدانی عێراق، دوایین هەواڵی پەیوەست بە پێشهاتەکانی ناوچەکەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بن درور یامینی، شرۆڤەکاری ڕۆژنامەی یەدعوت ئەهرۆنۆت بە زمانی عیبری، دانی بەوەدانا کە سەردەمی سەرکەوتنەکان کۆتایی هاتووە. پێویستە سیاسەتمەداران ڕاستییەکان قبووڵ بکەن و واز لە دروشمی پووچ و قسەکردن لەسەر دەستەواژەی خەیاڵی وەک سەرکەوتنی ڕەها بهێنن.

ناوبراو درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: ڕەنگە بانگەشەی شکستی حیزبوڵڵا و ئێران بگۆڕێت بۆ شۆکێکی نائومێدکەر بۆ زایۆنیستەکان، چونکە سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئێران بەدی نایەت، هەروەک چۆن حیزبوڵڵا ناتوانرێت چەک داماڵین.

یامینی ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر قسەکردن نابێتە هۆی سەرکەوتن. بۆردومان و کوشتن و وێرانکاری ناکرێ بە سەرکەوتنی ڕاستەقینە ناوزەد بکرێت. لە غەززە دوای ٢ ساڵ سەرکەوتنی ڕاستەقینە بەدەست نەهاتووە و حەماسیش هەر خۆراگرە.

مووشەکەکانی ئێران شەوی ڕابردوو و ئەمڕۆ لە چەند ناوچەی قەوارەی زایۆنی کەوتوونەتە خوارەوە و کاولیان کردوون.

News ID 59115

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha