AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٥ ١٥:٠٩

ئێران پارە وەردەگرێت و ڕێگە دەدات بە هاتوچووی پاپۆرەکان لە گەرووی هورموز

ئێران پارە وەردەگرێت و ڕێگە دەدات بە هاتوچووی پاپۆرەکان لە گەرووی هورموز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاران بە وەرگرتنی پارە بەردەوام دەبێت لە ڕێگەدانی پاپۆڕەکان بۆ هاتوچوو لە گەرووی هورموز.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند: ئێمە تێدەگەین لەوەی کە ئابووری جیهان لە ژێر کاریگەری ئەوەیە لە ناوچەی ئێمەدا تێدەپەڕێت، نرخی نەوت و خواردەمەنی گران بووە، بەڵام ئێمە نیگەرانی هاووڵاتیانی خۆمانین.

وتیشی: ئەو وڵاتانەی کە ڕۆڵیان نەبووە لە دەستدرێژی بۆ سەر ئێران دەتوانن بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە گەرووی هورمۆز تێپەڕن.

بەقایی زیادی کرد: ئێمە ئەزموونی زۆر خراپمان لە دیپلۆماسی لەگەڵ ئەمریکا هەیە و کەس ناتوانێت متمانە بەو وڵاتە بکات.

News ID 58985

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha