بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەرپرسێکی باڵای سیاسی و ئەمنیەتی ئێرانی کە ناوی ئاشکرا نەبووە لە گفتوگپ لەگەڵ ئەلمیادین ڕایگەیاند کە هێرشەکانی تاران لە چوارچێوەی شەڕی بەرگرانە دایە
وتیشی: ژێرخانی بەرگری ئاسمانی دوژمن لەناوبراوە و ئێستا ئێران کۆنتڕۆڵی ئاسمانی بەدەستەوەیە.
ڕاشیگەیاند هەندێ لایەنی نێوبژیوانی ناوچەیی پێشنیاری وەستاندنی شەڕیان گەیاندۆتە تاران بەڵام ئێران شەش مەرجی هەیە دەبێ بێتەدی تا شەڕ بوەستێت.
یەکەم دەبێ بەڵێن و دەستەبەرێک هەبێت کە چی دیکە ئەم دەستدرێژییە دووپات نابێتەوە، دووەم بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دابخرێت، سێهەم، غەرامەی ئەم دەستدرێژییەمان پێ بدرێتەوە چوارەم کۆتایی هاتنی شەڕ لە هەموو بەرەکانی شەڕدا بێت و پێنجەم سیستەمێکی مافەوانی نوێ بۆ گەرووی هورموز دابڕێژرێت و شەشەم دادگایی کردن و دیپۆرت کردنەوەی دەستوپەیوەندەکانی میدیا دژبەرەکانی ئێران بۆ ناوخۆی وڵاتیش لەبەرچاو بگیردرێت.
Your Comment