AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٧ ٠٩:٥٧

تۆپ لە زەوینی ئەمریکادایە

تۆپ لە زەوینی ئەمریکادایە

ڕۆژی سێشەممە شاری ژێنێڤ دەبێتە شوێنی هەستیارترین گۆڕانکاریە دیپلۆماتیکەکانی جیهان؛ شوێنێک کە دانوستانە ئەتۆمیەکانی ئێران و ئەمریکا لە دۆخێکی جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: شارێک کە پێشتریش میوانداری گفتوگۆ گفتوگۆگەلێکی چارەنووس ساز بووە، ئەم جارە لە حاڵێکدا میواندارێتی شاندی دوو وڵات دەکات کە ئەزموونی تاڵی ڕابردوو، بێ متمانەیی قووڵ و گۆڕانکاریە ناوچەییەکان، کەشی دانوستانەکانی پێچراوتر لە هەمیشە کردووەتەوە. سێبەری ئەزموونی ڕێککەوتنە پێشووەکان واتا ڕێککەوتنی ئەتۆمی هێشتا لەسەر گفتوگۆکانە؛ ڕێککەوتنێک کە لە ساڵی 2015 دوای چەندین مانگ دانوستانی چڕ گەییشتە ئەنجام بەڵام بە چوونە دەرەوەی تاک لایەنەی ئەمریکا لە ساڵی 2018 هەڵوەشایەوە و ڕێگاکانی متمانەی داخست.

ئەمڕۆکە پرسی سەرەکی ئەوە نیە کە ئایا ئەگەر ڕێککەوتن هەیە یان نا؛ ئەزموونەکان نیشانی داوە کە ئەگەری ڕێککەوتن هەیە. پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ورەی سیاسی پێویست بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی پاوەجێ هەیە یان خود نا. لە ڕوانگەی مافی و سیاسیەوە، ئەوە ئەمریکا بوو کە ڕێککەوتنە پێشووەکەی بەجێ هێشت. ئێران دوای چوونە دەرەوەی واشنتۆن، بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ پابەندی بەڵێنەکانی خۆی مایەوە و تەنیا کاتێک کە لە کردەوەدا لە قازانجە ئابووریەکانی ڕێککەوتنەکە بێ بەری بوو، هەنگاوی قەرەبوو کردنەوەی هەڵێنا. کەواتە لە دۆخی ئێستادا، تۆپەکە لە زەوینی ئەمریکایە.

ئەگەر واشنتۆن پاگەندە دەکات کە بە دوای چارەسەری دۆسیەی ئەتۆمیە، ئێستا کاتی سەلماندنی ئەو پاگەندەیە گەییشتووە.
ئێران چەندین جار ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر دانوستانەکان بە پرسی ئەتۆمی سنووردار ببێتەوە و سەربەخۆیی و بەرژەوەندی نەتەوەییمان بپارێزرێت، ئامادەی گفتوگۆ و تەنانەت پێدانی دەستەبەرکرد پێویستە. تاران ڕوونیشی کردووەتەوە کە چەکی ئەتۆمی لە دکتۆرینی بەرگریدا پێگەیەکی نییە و بەرنامەی ئەتۆمیەکەی ئاشتیخوازانەیە. بەم پێیە ، ئێران دەتوانێت سەبارەت بە هەر جۆرە ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنێکێ تەکنیکی یان نیگەرانی سیاسی گفتوگۆ بکات و لە چوارچێوەیەکی ڕووندا، ڕێکاری چاوەدێری قبووڵ بکات. پرسەکە لە بنەڕەتدا بۆ ئێران گفتوگۆ نییە، پرسەکە چوارچێوە، یەکسانی و دەرئەنجامە.

لە ساڵانی ڕابردوو، یەکێک لە تەوەرە سەرەکیەکانی گوشاری ئەمریکا و هەندێک لە هاوپەیمانەکانی، پاگەندەی ئەگەری چوونی ئێران بەرەو لای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بووە. ئەو پاگەندەیە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە ئێران نەک ئەوەی ڕەت کردووەتەوە بەڵکوو ئامادەیی خۆیی بۆ پێشکەش کردنی دەستەبەرکاری زیاتر بۆ سەلماندنی ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ئەتۆمی ڕایگەیاندووە. ئەگەر بەڕاستی نیگەرانی واشنتۆن ڕێگری لە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمیە، ڕێگای چارەسەریی ڕوونە: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ڕوون، تاقی کراو و یەکسان کە تێیدا بەڵێنی دوولایەنەکە هاوکات جێبەجێ بکرێت. ئەزموونی ڕابردوو نیشانی داوە کە ئێران دەتوانێت لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی هاوکاری بەربڵاوی هەبێت. کەواتە ئەگور پرسەکە بەس ئەتۆمی بێت ، بەستێن بۆ ڕێککەوتن هەیە.
بەم حاڵەوە ، نیگەرانی جیدی ئەوەیە کە دانوستانەکان درێژ ببێتەوە یان ئاستی داواکاریەکان پەرە بستێنێت. ئەزموونە پێشووەکان نیشانی داوە کە هەر کات بابەتی نائەتۆمی هاتووەتە کایەوە، ڕەوتی گفتوگۆکان پێچراوتر و بێ دەرئەنجام تر بووەتەوە. هێنانە ئارای پرسگەلێکی دیکە وەکوو پرسی ناوچەیی یان توانی بەرگری ئێران، لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیە و گۆڕینی یاساکانی یاری لە نیوەی دانوستانەکان دێتە ئەژمار. ئەگەر ئامانج چارەسەری دۆسیەیەکی تایبەتە، داکۆکی ئەبێ لەسەر هەمان دۆسیە بێت. پەرەپێدانی بێ کۆتایی بابەتەکان نەک یارمەتیدەری ڕێککەوتنەکە نابێت، بەڵکوو بێ متمانەیی متمانەییەکە قووڵتر دەکاتەوە.

ڕاستی ئەوەیە کە ڕێککەوتنێکی یەکسان دەتوانێت بۆ دوولایەنەک بە قازانج بێت. بۆ ئێران ، وەلانانی گەمارۆکان و گەڕاندنەوەی تەواو بۆ سەر چەرخەی ئاسایی بازرگانی و هاوکاری دارایی نێودەوڵەتی، بەستێنی گەشەی ئابووری، ڕاکێشانی سەرمایە و سەقامگیری زیاتر خۆش دەکات. بۆ ئەمریکاش کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە یەکێک لە هەستیارترین ناوچەکانی جیهان بە واتای کەم کردنەوەی تێچووی ئەمنیەتی، داکۆکی لەسەر دیکەی یەکمایەتیەکانی سیاسەتی دەرەوە و دروست کردنی سەقامگیری لە بازاڕەکانی وزەیە. سەقامگیری لە دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەتوانێت لەسەر بازاڕی جیهانی نەوت و گاز کاریگەری ئەرێنی دابنێت و ڕێگری بکات لە شۆکی نرخ؛ پرسێک کە بۆ ئابووری جیهان و تەنانەت بەکارهێنەری ئەمریکیش گرینگایەتی ڕاستەوخۆی هەیە.

لەم نێوانەدا، نابێت چاوپۆشی لە ڕۆڵی ئەکتەرەکانی دیکە بکرێت. ئیسرائیل لو ساڵانی ڕابردوو بەردەوام دژی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و ئەمریکا بووە و هەوڵی داوە نیگەرانیەکانی خۆی وەکوو نیگەرانی هاوبەش لەگەڵ واشنتۆن بهێنێتە ئاراوە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە بەرژەوەندی ئیسرائیل ڕێک لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا یەکسان نییە.

بۆ تێلاڤیڤ بەردەوام بوونی ئاڵۆزی لەگەڵ ئێران دەتوانێت ئامێری یەکگرتوویی ناوخۆیی و پاساوی سیاسەتە ئەمنیەتیەکانی بێت، بەڵام بۆ ئەمریکا کەم کردنەوەی ئاڵۆزی دەتوانێت بە واتای کەم کردنەوەی تێچووی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بوونی لە ناوچەکە بێت.

ئەگەر دانوستانەکانی ژێنێڤ بڕیارە بگاتە ئەنجام، ئەمریکا ئەبێ لە نێوان دوو ڕوانگەدا یەکیان هەڵبژێرێت: یان داکۆکی لەسەر ڕێککەوتنێکی تایبەت و یەکسان کە بەس لەسەر پرسی ئەتۆمی بێت، یان درێژەی ڕەوتێک کە بە زیاد کردنی داواکاری نوێ، لە کردەوەدا دانوستانەکان بەرەو بنبەست ببات.
ئەوەی کە تاران قبووڵی ناکات بە ئامراز کردنی دانوستانەکان بۆ گوشاری زیاتر لەسەر یان سەپاندنی بابەتی دەرەوەی چوارچێوەی ڕێککەوتنە. سەربڵندی نەتەوەیی و بەرژەوەندی وڵات هێڵی سوورن کە ئەبێ لە هەر ڕێککەوتنێکدا لەبەرچاو بگیردرێن.

دانوستانەکانی سێشەممە لە ژێنێڤ دەتوانێت وەکوو تاقی کردنەوەی مەبەستەکان وەسف بکرێت.

News ID 58587

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha