بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەختڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی بیبیسی وتی: ئێران ئامادەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا ڕابێت، بەو مەرجەی کە ئەمریکاییەکان سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی گەمارۆمان گفتوگۆ بکەن.
ناوبراو جەختی کرد: تۆپ لە مەیدانی ئەمریکایە و دەبێ بیسەلمێنێت کە بەدوای ڕێککەوتنەوەیە. ئەگەر ڕاستگۆ بێت، بەدڵنیاییەوە دەگەینە ڕێککەوتن.
تەختڕەوانچی هەروەها سەبارت بە خولی دووەمی دانوستانەکان لە ژێنێڤ، وتیشی: گفتوگۆکان تا ئێستا ئیجابی بوون، بەڵام داوەری کردن لە ئێستادا زووە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە تۆپ لە مەیدانی ئەمریکایە و دەبێ بیسەلمێنێت کە بەدوای ڕێککەوتنەوەیە، وتی: ئەگەر ڕاستگۆ بێت، بەدڵنیاییەوە دەگەینە ڕێککەوتن.
News ID 58583
Your Comment