AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٢ ١١:١٠

ڕەنگدانەوەی ڕێپێوانی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە مێدیاکانی جیهان

ڕەنگدانەوەی ڕێپێوانی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە مێدیاکانی جیهان

میدیا بیانیەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ خەریکی ڕووماڵی بەشداری حەماسی خەڵکی ئێران لە ڕێپێوانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر- گرووپی نێودەوڵەتی: لە چەند کاتژمێر لەمەوپێشەوە ملیۆنان کەس لە تاران، شار و گوند و ناوچە جیاجیاکانی ئێران بۆ بەرزڕاگرتنی چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی هاتوونەتە سەر شەقام. لە ڕێوڕەسمەکەی ئەمساڵدا زیاتر لە 1400 شوێن لە سەرتاسەری ئێران میوانداری ڕێپێوانەکەن و نزیک بە 7200 هەواڵنێری ناوخۆیی و نزیک بە 200 هەواڵنێری دەرەکی ڕووداوەکان ڕووماڵ دەکەن.

ڕەنگدانەوەی ڕێپێوانی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە مێدیاکانی جیهان


کەناڵی ڕۆیتێرز لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی ڕێپێوانی خەڵکی ئێرانەوە، بە شێوەی ڕاستەوخۆ خەریکی ڕووماڵی ئەو حەماسە نەتەوەییەن.کەناڵی قەتەری ئەلجەزیرەش بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕێپێوانی خەڵکی ئێرانیان لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕووماڵ کرد.

ڕەنگدانەوەی ڕێپێوانی شکۆمەندی خەڵکی ئێران لە مێدیاکانی جیهان

کەناڵی ئەلمنار بە ئاماژە بە دەسپێکی ڕێپێوانی گەورەی ساڵڕژۆی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئەو ڕێپێوانە لە شارە جیاجیاکان خەریکە بەڕێوە دەچێت.


کەناڵی لوبنانی ئەلمەیادین بە ڕووماڵی ڕاستەوخۆی ڕێپێوانی شکۆمەندی خەڵکی ئێران ڕایگەیاند کە لە چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ئیسلامی، خەڵکی ئیران ڕێپێوانگەلێکی گەورەیان لە پارێزگا و شارە جیاجیاکان دەست پێکردووە.

کەناڵی فەلەستینی قودس بە بڵاو کردنەوەی وێنەگەلێک ڕایگەیاند کە لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، مووشەکەکانی بالستیکی ئێران نمایش کران.کەناڵی فرات نیوزی عێراقیش ڕێپێوانەکەی بە شێوەی ڕاستەوخۆ ڕووماڵ کرد.


ماڵپەڕی کەناڵی لوبنانی ئەلعەهد بە بڵاو کردنەوەی وێنەی ڕێپێوانە گەورەکەی خەڵکی ئیران لە شارە جیاجیاکان ڕایگەیاند کە ئێستا شارە جیاجیاکانی ئێران شایەتی بەڕێوەچوونی گەورەترین ڕێپێوانەکانی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامین.

News ID 58537

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha