AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ١١ ٠٩:٣٩

دانپێدانانی واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ بە توانای مووشەکیی ئێران

دانپێدانانی واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ بە توانای مووشەکیی ئێران

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی دانی بە توانا و هێزی سەربازیی ئێران بە تایبەت لە بواری مووشەکیدا بۆ کاردانەوە بە هەر دەستدرێژییەکی ئەمریکادا نا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکایی واڵ‌ستریت ژۆڕناڵ لە کاردانەوە بە هەڕەشەکان دژی ئێران بە بڵاوکردنەوەی وتارێک و بە ئاماژە بە توانای سەربازیی ئێران نووسی: ئێران لە هومارەکانی چەک‌وچۆڵی خۆیدا بە هەزاران مووشەکی هەیە و شێوازی تاکتیکیی بۆ بەکارهێنانی ئەو مووشەکانە گۆڕیوە. بۆ وێنە ئێران 2000 مووشەکی بالیستیکی نێوان‌بڕی هەیە کە توانای گەیشتن بە خاکی ئیسرائیلیان هەیە و هاوکات خەزێنەیەکی بەرچاوی لە مووشەکە کورت‌مەوداشی هەیە.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ئێران سەرەڕای شەڕی 12 ڕۆژە، هێشتا هێزی سەربازیی پێویستی بۆ زیانگەیاندن بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا هەیە و مووشەکە کورت‌مەوداکانی بە ئاسانی دەتوانن بنکە و پاپۆرەکانی ئەمریکا لە کەنداوی فارسدا بکەنە ئامانج. ئێران هەروەها خەزێنەیەکی بەرچاوی لە مووشەکی کرووزی دژە پاپۆری و بەلەمی ئەژەدەرهاوێژ و درۆنی هەیە.

ڕاپۆرتە جەخت لەوەش دەکات کە هەر جۆرە هێرشێکی ئەمریکا دەتوانێ خێرا تەشەنە بستێنێت و بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی ئەمریکا، ئەو وڵاتە نزیکەی 24 دامەزراوەی سەربازیی زەوینیی لە تورکیا تا کوەیت و نزیکەی 40 هەزار هێزی لە ناوچەدا هەیە و لەو سۆنگەوە شرۆڤەگەران لایان وایە کە لە ئەگەری دەستدرێژیی سەربازی ئەمریکا، ئەگەری ئەوەی هەیە کە ئێران بە بەکارهێنانی خەزێنەی بەربڵاوی مووشەکیی کورت‌هاوێژی خۆی بنکەکانی ئەمریکا لە درواسێتیی خۆی بکاتە ئامانج.

News ID 58466

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha