AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٧ ١٣:٠٥

ویلایەتی: ترامپ لە ترسی شکست خێرا خۆی بە دەستەوە دەدات

ویلایەتی: ترامپ لە ترسی شکست خێرا خۆی بە دەستەوە دەدات

ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانی بێداری ئیسلامی وتی: ترامپ بە هەمان قەدەر کە چاوی لە دەسەڵات و داراییە ئەگەر وا بیر بکاتەوە کە کارێکی کە دەستپێکردووە لەوانەیە شکست بهێنێت خێرا دەستی بە نیشانەی تەسلیم دەباتە سەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی مەکۆی جیهانی بێداری ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وتی: ئێمە بەتواوەتی بڕوامان بە پشتیوانی خودا و ڕزگارکەری مرۆڤایەتی کە لە سەروبەندی لەدایک بوونین، هەیە و پێویستیشمان بە ڕێنمایەکانی ڕێبەر هەیە.

لە دەقی بەیاننامەکەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی هاتووە: لە خزمەت ئەندامانی مەکۆی جیهانی بێداری ئیسلامی ڕایدەگەیێنین کە لە بواری بەرخۆدان خۆمان پابەندی ڕێنماییەکانی ڕێبەر دەزانین.

هەروەها هاتووە کە بە هەمان شێوە کە ئیمام بەرەوڕوو بوونەوەی ستەمکاران وەستایەوە، ئایەتوڵڵا خامنەییش هەمان ڕێگای بە وردی و بەهێزیەوە بردووەتە پێشەوە و شوێنگیری کردووە و هەر وەک دیارە دامەزرێنەری بەرەی بەرخۆدان لە بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی و پاڵپشتانی ستەمکاریە.

ئێمە بەتواوەتی بڕوامان بە پشتیوانی خودا و ڕزگارکەری مرۆڤایەتی کە لە سەروبەندی لەدایک بوونین، هەیە و پێویستیشمان بە ڕێنمایەکانی ڕێبەر هەیە چونکوو ئەمڕۆ بەهۆی هەندێک کێشەوە سیستەمی نێودەوڵەتی گۆڕانی بەسەردا هاتووە و چییەتی ئاشکرا بووە و تەنانەت ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی تێکدراوە و کەسێک بە ناوی ترامپ هەرچییەکی کە بیەوێت ئەنجامی دەدات.

ترامپ بە هەمان قەدەر کە چاوی لە دەسەڵات و داراییە ئەگەر وا بیر بکاتەوە کە کارێکی کە دەستپێکردووە لەوانەیە شکست بهێنێت خێرا دەستی بە نیشانەی تەسلیم دەباتە سەرەوە. بۆ نموونە خۆبەدەستەوەدانی ناوبراو لە بەرانبەر ئەنساروڵڵا کە دوای هەرای زۆر بۆ سەرکوت کردنیان، کاتێک کە بینی هێزە فیداکارەکانیان بێ لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندیەکانی خۆی لە فەلەستین و غەززە پاڵپشتی دەکەن، ترامپ داوای ئاگربڕی کرد بەڵام کاتێک کە ئەنساروڵڵا قبووڵی کرد وتی کە ئەنساروڵڵا بۆ خۆی داوای کردووە.

News ID 58452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha