بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مارین لۆپێن، سەرۆکی پارتی نەتەوەیی فەرەنسی ڕاستڕەوی توندڕەو ڕەخنەی توندی لە سیاسەتی حکومەتی ئیمانوێل ماکرۆن بەرامبەر سووریا گرتووە و ڕایگەیاندووە کە کوردەکان کە "ئازایانە لە دژی تیرۆریستانی داعش شەڕیان کردووە"، ئەمڕۆ " ترسنۆکانە" وازیان لێ هێنراوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لە چارەنووسیان نوقاندووە.
لوپێن بە ئاماژەدان بە دیدار و پەیوەندییەکانی سەرۆکی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆکی نوێی حکومەتی سووریا، ئاماژەی بەوەدا کە ئیمانوێل ماکرۆن جارێکی دیکە هەڵەیەکی "تراژیدی"ی کردووە بە "بەپەلە فەرشی سووری" بۆ سەرۆکی "خۆسەپێنەری" سووریا، کە بە وتەی خۆی "مێژووی بوونی لە داعش و ئەلقاعیدە"ی هەیە، ڕاخست.
لۆپێن جەختی لەوە کردەوە کە پێدانی شەرعیەتی سیاسی بەو شتەی کە ناوی دەنێت "ئیسلامیزم"، بەرپرسیارێتییەکی قورسی خستۆتە ئەستۆی سەرۆکی فەرەنسا و دەشڵێت: "ماکرۆن ئەمڕۆ بەرپرسیارە لە پشکێکی زۆر لە گۆشەگیری و سەرکوتی کەمینەکان لە سوریا".
Your Comment