AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢ ٢٠:٢٣

قالیباف: هەڵمەتی تروریستییەکانی ئەمدواییە، تەواوکەری شەڕی 12 ڕۆژە بوو

قالیباف: هەڵمەتی تروریستییەکانی ئەمدواییە، تەواوکەری شەڕی 12 ڕۆژە بوو

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییە تەواوکەری شەڕی 12 ڕۆژە بوو، وتی: ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا پاڵپشتیان کرد لەو تیرۆریستانەی کە خەڵکی ئێران و هێزی ئینتیزامی و ئەمنیی شەهید کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەوڕۆ پێنج‌شەممە(2ی ڕێبەندان) لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ نەعمان کورتولمۆش، هاوتای تورکیایی، وێڕای لێکدانەوەی دواگۆڕانکارییەکانی ناوچە، جەختی لە پەرەدانی هاوکارییە سیاسی، ئابووری و تۆکمەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات کرد.

قالیباف وێڕای نرخاندنی هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای سەرۆک‌کۆمار، وەزیری دەرەوە و پەرلەمانی تورکیا بۆ پاڵپشتی لە دەوڵەت و گەلی ئێران، جەختی کرد: ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران، ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاوی تیرۆریستی لە چەشنی جەنایەتەکانی داعش بە توندوتیژییەکانی زۆر زیاتر بوو.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی ئەمدواییە تەواوکەری شەڕی 12 ڕۆژە بوو، وتی: ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکا بە ئاشکرا پاڵپشتیان کرد لەو تیرۆریستانەی کە خەڵکی ئێران و هێزی ئینتیزامی و ئەمنیی شەهید کرد، بۆ ئەوەی شکستی پێشوویان قەرەبوو بکەنەوە.

News ID 58395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha