AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢٦ ١٩:٠٣

پارێزگاری کرماشان: بشێوییەکان، هەڵمەتێکی تەواو تیرۆریستی بوو

پارێزگاری کرماشان: بشێوییەکان، هەڵمەتێکی تەواو تیرۆریستی بوو

پارێزگاری کرماشان ڕووداوەکانی ئەمدواییەی پیلانێکی بەربڵاو بە داشداریی ڕاستەوخۆی دەزگا سیخۆڕییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی زانی کە ئامانجیان وەڕێخستنی شەڕی شاری و دابەشکردنی وڵات بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنووچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان بە ئاماژە بە هاوشێوەبوونی نمونەگەلێک لە بشێوییەکانی ئەمدواییەی وڵات لەگەڵ هەڵمەت ڕێکخراوەکانی موجاهێدین لە ساڵی 1360ی هەتاوی، ئەو بشێویانەی بە فیتنەیەکی گەورە و تەواو تیرۆریستی زانی.

حەبیبی هەروەها ڕۆڵی ڕاستەوخۆی دەزگای هەواڵگری و سیخۆڕییەکانی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکای لە بشێوییەکان بیر هێنایەوە و ڕاشیگەیاند: دوژمن بە هێنانی چەک و ناردنی سیخۆڕ و بەکرێ‌گیراو، کەڵک‌ئاوەژوویی لە ناڕەزایەتیی جەماوەری کرد بۆ پێشخستنی سناریۆگەلێکی وەک کوژراوسازی و شەڕی ناوخۆیی.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئامانجی بەکرێ‌گیراوان کوشتنی خەڵکی لە چینە جۆراوجۆرەکان بوو. دیارە ڕێکخستنی ئەو کەسانە بە پێدانی چەکی گەرم و بێ‌سیم و بۆمبی دەسکرد، نیشاندەری پەلامارێکی تەواو ڕێکخراوە و ڕاهێنراوە بۆ تێوەگلاندنی شارەکان لە شەڕی ناوخۆیی و دابەشکاریی وڵات بووە کە بە هۆی هوشیاریی خەڵکی ئێران و زاڵبوون دەزگای ئەمنی و ئیتلاعاتیی، شکستیان هێنا.

News ID 58305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha