AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٢١ ١٧:١١

سەرۆک کۆماری ئێران: ئاگردانی مزگەوت و سامانی گشتی پیلانی ئەمریکا و ئیسڕائیلە

سەرۆک کۆماری ئێران: ئاگردانی مزگەوت و سامانی گشتی پیلانی ئەمریکا و ئیسڕائیلە

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ناڕەزایەتی مافی خەڵکە و ئێمەش وڵامی دەدەینەوە بەڵام بشێوی نانەوە و ئاگردانی مزگەوت و سامانی گشتی پیلانی ئەمریکا و ئیسڕائیلە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ناڕەزایەتی مافی خەڵکە و ئەرکمان لەسەر شانە وڵامی ناڕەزایەتییەکانیان بدەینەوە بەڵام بشێوی و هێرش بۆ سەر شوێنە گشتییەکان، سووتاندنی مزگەوت و قورئان، پیلان و نەخشەی ئەمریکا و ئیسڕائیلە

پزشکیان لە گفتوگۆی تەلەفزیۆنیدا باسی لە ئامانج، هۆکارەکان، لایەن و شێوازی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی گەورەی ئابووری دەوڵەت کرد.

پزشکیان سەبارەت بە بیستنی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک وتی: ئێمە خۆمان بە ئەرکدار دەزانین لەگەڵ ناڕازیان دابنیشین و پشت گوێیان نەزانین.

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: دوژمن لە شەڕی 12 ڕۆژەدا

دەیەویست وڵات بشێوێنێ کە شکستی خوارد، ئێستاش لە قۆناغی دواتردا دەیەوێ بە بیانووی ئابووری و چاکسازی نائارامی بخاتە وڵات.

وتیشی: دوژمن دەستەیەکی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕاهێناوە، تیرۆریستی لە دەرەوە هێناوە تا مزگەوت و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بسووتێنن.

زیادیشی کرد کە هەندێک لە خەڵک سووتێنراون، هەندێ کەس سەربڕاون، زەڕاستی ئەم تاوانە لە خەڵکی ئاسایی ناوەشێتەوە، ئەمانە خەڵک نین. ئەمانە بۆ وڵات نین.

News ID 58229

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha