AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٨ ١٥:١٩

نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئاوارەبوونی 30000 هاووڵاتی کورد لە حەلەب

نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئاوارەبوونی 30000 هاووڵاتی کورد لە حەلەب

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژە بە ئاوارەبوونی نزیک بە 30000 هاووڵاتی کورد لە حەلەب، بەدوای چڕ بووونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان هێزە کوردیەکان و هێزەکانی دیمەشق، داوای ڕاگرتنی ئاڵۆزیەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەتەوەیەکگرتووەکان، پێکدادانە نوێیەکان لە حەلەبی سووریا کوژراو و بریندار بوونی زیاتر لە 30 کەس لە هاووڵاتیانی بەدواوە بووە و خەساری نوێی لە دوو ناوچەی کوردنشینی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی ئەو شارە داوە.

ستێفان دوژاریک، وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش بە ئاماژە بە کوژران و بریندار بوونی خەڵکی سڤیل دوابەدوای پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی کورد و سەربازانی سەر بە حکومەتی جۆلانی، لە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزیەکان نیگەرانی دەربڕی.

ناوبراو جەختی کرد کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان، لایەنەکان ئەبێ لە خەڵکی سڤیل و ژیرخانەکان و دامەزراوە سڤیلەکان پارێزوانی بکەن.

نووسینگەی کاروباری مرۆڤدۆستانەی نەتەوەیەکگرتووەکانیش ئاوا خەمڵاندوویەتی کە 30000 کەس لە هاووڵاتیانی کورد دوو ناوچەی کوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەیان بەجێ هێشتووە.

News ID 58186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha