AP ١٤٠٤ بەفرانبار ١٧ ١٨:٥٤

ڕاپۆرتێک لە دۆخی ئەوڕۆکەی بازاڕی کرمان

ڕاپۆرتێک لە دۆخی ئەوڕۆکەی بازاڕی کرمان

کۆمەڵێک لە کاسبکاران و بازاڕییانی شاری کرمان، ئەوڕۆ لە کاردانەوە بە هەندێک کێشەی ئابووری، لە شوێنگەلێکی ئەو بازاڕە گردبوونەوەیان بەڕیوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەرەتای گردبوونەوەی ئەوڕۆی کاسبکاران و بازاڕییانی شاری کرمان لە کاردانەوە بە هەندێک کێشەی ئابووری، دۆخەکە ئارام و ئاشتی‌خوازانە بەڕێوە چوو؛ بەڵام هەبوون کەسانێک کە ئامانجی تر هەوڵی بەچەواشەبردنی داواکاری و بشێوییان دەدا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، لەسای هوشیاریی بازاڕیان و هەنگاوی خێرای هێزەکانی ئینتزامی، پیلانی ئاژاوەچیان هەڵوەشاوە و پاش دەستگیریی تاقمێک لە لیدێرە ئاژاوەخوازەکان، دۆخەکە خێرا کۆنتڕۆڵ و ئیدارە کرا.

شایانی باسە کە لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کاسبکارانی کرمان، زۆربەی ئامادەبووان خوازیاری پەیجۆریی داواکارییەکانیان لە ڕێگەگەلی یاسایی بوون و جەختیان لە مۆڵەت‌نەدان بە کەڵک‌ئاوەژووخوازان لە کەشی پیشەیی کرد.

News ID 58178

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha