ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی سیاسی: ڕۆژی ڕابردوو ترامپ بە بڵاوکردنەوەی تویتێکی چەندپاتە و هێرشبەرانە، بۆ جارێکی تر باسی لە هەڕەشەی سەربازی دژی ئێران و پاگەندەی دەستێوەردانی لەم وڵاتەدا کرد. هەر ئەم ڕاوێژە وەهمییەی بووە هۆی شەپۆلێک لە کاردانەوەی زیرەکانە و نەتەوەپەرەستانەی کاربەران کە بە "هەشتەگ ترامپ غەڵەتی کرد" وەک دڵی لێدەری ئەو شەپۆلە، بەخێرایی بووە ترەندی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس.
بەشێک لە تویتەکان:
کاربەرێک لە ئیکسدا نووسی: ئێمە هەموو پێکەوەین لە ئێران و بۆ ئێرانیش گیان دەدەین.

کاربەرێکی تر نووسی: ئێران موڵکی کەسێنی هیچ دەوڵەتێک نییە. دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێمە واتە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی. هیچکەس بۆی نییە نووشتە بۆ ئێران بنووسێت، ئێران پشتئەستوورە بە ئیرادەی خەڵکەکەی.

هاووڵاتییەک نووسی: بووینە بەرد بۆوەی بشکێین، شکاین بۆوەی ئازاد بین، ئەمە میراتی ئێمەیە لە بەرامبەر هەر دەستدرێژکارێک.

هەندێک لە کاربەران وێنەی تەڵخەکی ترامپی تووڕەیان داناوە و نووسیویانە: "ترامپی وڕینەکەر".

کاربەرێکی تر ڕوانیویەتە جەنایەتەکانی ترامپ و نووسیویە: کاتێک جەنایەت لەبیر بکرێت، دووزمانان دلێر دەبن. بیرهێنانەوە کەمترین ئەرکی ئێمەیە.

هەندێک کاربەریش ئاوڕیان لە شەڕی 12 ڕۆژە داوە و نووسیویانە: بۆ لایەن تارانییەکانەوە دەڵێین ترامپ غەڵەتی کرد؟ چون دواجار کە ترامپ خەڵکی ئێرانی ڕزگار کرد، ئەمە بوو(ئاماژە بە وێنەی بوردومانی خەڵکی مەدەنی لە گەڕەکی تەجریش).

کاربەرێکی تر نووسیویە: ترامپ دەبێ مێژوو جارێکی بخوێنێتەوە و تێبگات کە ئێرانی جەماعەت، هەر چەندەش لە ژێر گوشاری گرفتی ژیان بن، نیشتمانیان نافرۆشن و نابنە نۆکەری بێگانە.

هەندێک کاربەریش بە هەڕەشە وەڵامی هەڕەشەیان داوەتەوە و نووسیویانە: کێشەکانی وڵاتی مە پەیوەندیی بەخۆمانەوەیە و ئەوەندە پێشینەی مێژووییمان هەیە کە بتوانین چارەسەریان بکەین، مۆڵەتی دەستێوەەردانیش بە جەنایەتکارانی منداڵکوژی وەک ترامپ نادەین. ئەگەر بێتوو هەڵە بکات، ئێمە گەلی ئێران وەک شەڕی 12 ڕۆژە بەچۆکیدا دێنین، تا ناچار لە کشانەوە لە ناوچە بێت.

زۆربەی کاربەرانیش یاد و ناوی شەهیدانی بەرەڤانی پیرۆز و شەڕی 12 ڕۆژەیان بیرهێناوەتەوە و نووسیویانە: لە لایەن 126 کچ و ژنی بێتاوان کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژەدا بە هۆی پاڵپشتیی ئەمریکا لە ئیسرائیل شەهید کران، دەڵێین ترامپ غەڵتی کرد.

کاربەرێکی تریش نووسی: ئێران مۆڵکی کەسێنیی هیچ سرۆک کۆمارێک نییە. دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتی مە، واتە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی. ترامپ تۆ غەەڵەتت کرد بۆ ئێران نووشتە دەنووسی.

کەسێکی تریش بە دانانی تویتی "لە لایەن هەموو ئێرانییەکانەوە، ترامپ بۆ غەڵەتت کرد"، تووڕەیی خۆی بۆ تویتەکەی ترامپ دەربڕیوە.

کاربەرێکی تریش بە ئاماژە بە یەکگرتوویی و یەکڕیزیی خەڵکی ئێران نووسی: ئێرە ئێرانە، ئێرانی مە! پرس و گرفتە ناوخۆییەکانی تەنیا پەیوەندی بە خۆمانەوەیە. ئێران شوێنێک بۆ ئیمپراتووریی بیانی نییە.

ئەم شەپۆلە بەربڵاوەی کاردانەوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئاوێنەیەک لە گەورەبوونی و باڵاکێشانی میدیایی و ورەی بەکۆمەڵی گەلی ئێرانە وکە بە ئاشکرا نیشان دەدا کە خەڵکی ئەم وڵاتە بە پشتبەستن بە مێژووییەکی دەوڵەمەند و متمانەیەکی پتەو بە توانستی ئەمڕۆیینی خۆیان، هەر جۆرە پاگەندەی دەستێوەردەرانە دەخەسێنن و دەیکەنە دەرفەت بۆ نمایشی هاوڕیزی و هوشیاری بەکۆمەڵ و ورەی نیشتمانی.
Your Comment