بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان و ڤیلادیمیر پووتین، سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیا ئێوارەی ئەمڕۆ (9ی بەفرانبار) لە گفتوگۆیەکی تەلەفونیدا، دوایین دۆخی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و ڕەوتی ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنە هاوبەشەکانی نێون دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
لەو گفتوگۆیەدا، سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بە داکۆکی لە ئاستی ستراتژیی پەیوەندییەکانی تاران-مسکۆ، وێڕای بەسەرکردنەوەی دسکەوتگەلی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، جەختیان لە زەروورەتی درێژەی دانوستانەکان و تۆکمەی هاوئاهەنگییەکان لەپێناو گەشەی پەیوەندیی هەموو لایەنەکان کرد.
Your Comment