AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٩ ٠٩:١٢

وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران ڕاسپێردرا

وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران ڕاسپێردرا

سەرۆک کۆماری ئێران وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد کە لە ڕێگای گفتوگۆوە لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران، داواکاریە ڕەواکانیان گوێ بگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، هەشتی بەفرانبار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: بژێوی خەڵک، نیگەرانی هەموو ڕۆژەکانی منە. هەوڵی بنەڕەتی بۆ چاکسازی لە سیستەمی دراوی و بانکی و پاراستنی توانی کڕینی خەڵک لە ئارادایە.

سەرۆک کۆمار وتیشی: وەزیری ناوخۆم ڕاسپاردووە کە لە ڕێگای گفتوگۆوە لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران، داواکاریە ڕەوانیان ببیسترێت هەتا حکومەت بە هەموو توانیەوە بۆ چارەسەر کێشەکان و وەڵامدانەوەی بەرپرسیارانە هەوڵ بدات.


News ID 58072

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha