بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەفسانە بازیار ڕایگەیاند: باران عەبدوڵڵازادە منداڵی کتێبخوێن و ئەندامی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ژمارەی 1ی مەهاباد، لە هەڵسەنگاندنی ساڵانەی کتێبخوێنیی کانوونی پەروەردەی هزریی منداڵان و میرمنداڵان لە ئاستی ئێراندا، بدرەوشێتەوە و بە تۆمارکردنی ڕیکۆردی خوێندنەوەی 799 بەرگ کتێب بە کتێبخوێنترین منداڵانی پارێزگا دەرکەوێت.
بازیار وتیشی: ئەم کچۆڵە مەهابادییە سەرەڕای مەیلی بۆ کتێبخوێندنەوە، لە چالاکیگەلی فەرهەنگی و ئەدەبیشدا بەشداریی چالاکانەی هەیە.
Your Comment