بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەریاوان زەکی ئاک تورک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ڕایگەیاند کە لە درێژەی زنجیرە ئۆپراسیۆنە سەدربازیەکانی ئەو وڵاتە لە دژی پەکەکە، سێ ئەندامی دیکەی ئەو گرووپە هەڵوەشاوە، لە درێژەی یەک هەفتەی ڕابردوودا خۆیان ڕادەستی هێزەکانی تورکیا کردووە. ناوبراو هەروەها لە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە ئامانجی پاک کردنەوەی ناوچە سنووریەکان و بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە ئەمنیەکان هەواڵی دا.
دەریاوان زەکی ئاک تورک، ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەر بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و دابنی ئاسایشی سنوورەکان درێژە دەدەن. ناوبراو وتی کە لە یەک هەفتەی ڕابردوودا سێ ئەندامی دیکەی پەکەکە خۆیان ڕادەستی هێزە سەربازیەکانی تورکیا کردووە و ئۆپراسیۆنی گەڕان و پاک کردنەوەی ناوچە سنووری و سەروو سنووریەکان لەوانە ناسینەوە و لەناوبردنی تونێلەکان، حەشارگەکان، مین و مادە تەقەمەنیەکان بەردەوامە.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕادەست بوونی سێ ئەندامی دیکەی پەکەکە لە یەک هەفتەی ڕابردوو هەواڵی دا.
News ID 57710
Your Comment