بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەشەمین خولی یاریەکانی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕێکەوتی 16 بۆ 30 خەزەڵوەر بە میوانداری ڕیاز لە عەرەبستان بەڕێوە چوو. کاروانی ئێران بە بەشداری 191 وەرزشوان توانی 29 میدالیای زێڕ، 19 زیو و 33 بڕۆنز بەدەست بهێنێت و دوای وڵاتانی تورکیا و ئوزبەکستان لە پلەی سێهەمی خشتەی میدالیاکان بوەستێت.
ئەو کردەوە لە چاو خولی ڕابردووی یاریەکانی 2021 لە قونیە کە کاروانی ئێران بە 253 وەرزشوانەوە بەشداری کردبوو و تەنیا نزیک بە 52 لەەسەدیان توانیان میدالیا بەدەست بهێنن، پێشکەوتنێکی بەرچاو نیشان دەدات. لە ڕیاز، بە کەم بوونەوەی ژمارەی وەرزشوانان بۆ 191 کەەس، 70 لەسەدی ئەندامانی کاروانەکە توانیان میدالیا بەدەست بهێنن کە ئەوە نیشاندەری بەرز بوونەوەی بەرچاوی ئاستی ئەو کاروانەیە.
خانمانی وەرزشوان و خاوەن میدالیای ئێران لە شەشەمین خولی یاریەکانی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی لە ڕیاز کردەوەیەکی باشیان نواندووە.
News ID 57674
Your Comment