AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٩ ٠٩:٢٩

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ مێهر: پاگەندەی ڕاگرتنی پیتاندن لەلایەن ئێرانەوە درۆیە

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ مێهر: پاگەندەی ڕاگرتنی پیتاندن لەلایەن ئێرانەوە درۆیە

سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەواڵی لێکدانەوەی ڕاگرتنی تەواوی پیتاندنی ئۆرانیۆم لەلایەن حکومەتی ئێرانی بە توندی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکەی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر هەواڵی لێکدانەوەی ڕاگرتنی تەواوی پیتاندنی ئۆرانیۆم لەلایەن حکومەتی ئێرانی بە توندی ڕەت کردەوە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە وێڕای ڕەت کردنەوەی تەواوی ئەو پاگەندە لە هەندێک کەناڵ و مێدیای ناوچەیی وتی: ئەو پاگەندە تەواو بێ بنەما، لادەرانە و و لە درێژەی شەڕی دەروونی لە دژی ئێرانە. هیچ جۆرە باس یان لێکدانەوەیەک سەبارەت بە ڕاگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە هیچ ئاستێکدا نەهاتووەتە ئاراوە و سیاسەتی ئەتۆمی وڵات بە پێی یاساکان، ستراتیژی درێژخایەن و بەرژەوەندی نەتەوەیی درێژەی هەیە.

ناوبراو جەختی کرد: لایەنە بیانیەکان و هەندێک مێدیا هەوڵ دەدەن بە گۆڕینی کەش، کەشی سیاسی بخەنە ژێر کاریگەریەوە بەڵام بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بو پێی بەرنامە و لە چوارچێوەی یاسایی دەچێتە پێشەوە و هیچ گۆڕانێک لە بنەماکانی نەهاتووەتە ئاراوە.

ئەو سەرچاوە لە کۆتاییدا وتی: بڵاو کردنەوەی ئاوەها هەواڵێکی ساختە بە ئامانجی نیشاندانی درز لە بڕیارە ستراتیژیەکانی وڵات ئەنجام دەدرێت و لە بنەڕەتدا دوورن لە ڕاستی.




News ID 57614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha