بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نووسی: بە هیچ لەونێک پیتاندنی سفر لەسەد قبووڵ ناکەین چونکوو ئەو بابەتە بووەتە شانازی نەتەوەییمان و ئێمە تێچووی زۆرمان بۆی داوە و بۆ پاراستنی چەندین شەهیدی ئەتۆمیمان داوە.
ناوبراو جەختی کرد: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ سفر کردنی ئاستی پیتاندن بە خەیانەت دەزانین و ناچینە ژێر باری.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی لە کۆتاییدا هێناویە: لە هاوکاری لەگەڵ ئاژانس، سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمیە بوردمان کراوەکان هاوکاری ناکەین و بەس هاوپەیوەند بە بدامەزراوە بوردمان نەکراوەکان لە چوارچێوەی یاساکانی ئاژانس هاوکاریمان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەر جۆرە ڕێککەوتنێک بۆ سفر کردنی پیتاندنی ئۆرانیۆم خەیانەتە و ناچینە ژێر باری.
News ID 57613
Your Comment