AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٧ ٢٢:٣٩

ڕێگە نادەین ئاوی کوردستان ببرێتە دەرەوەی پارێزگا

ڕێگە نادەین ئاوی کوردستان ببرێتە دەرەوەی پارێزگا

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان بە داکۆکی‌کردن لە زەروورەتی هاوئاراستەکاری و بەهادانی فەرماندارانی ئەو پارێزگایە بە ویست و داواکاریی خەڵکی، وتی: ڕێگە بە گواستنەوەی ئاو بۆ دەرەوەی پارێزگای کوردستان نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی‌ئەکبەر وەرمەقانی لە ڕیوڕەسمی ناساندن و دانانی فەرمانداری قوروە، وتی: ڕوانینی فەرماندارەکان بۆ یەک بە یەکی هاووڵاتیان دەبێ دادپەروەرانە بێت و لە هەموو ڕۆژانی حەوتەدا دەرگای زوورەکەی بەڕووی خەڵکدا کرابێتەوە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕوانییە پرسی ئاوی شاری قوروە و وتیشی: ئێمە ڕێگە نادەین ئاوێک لە پارێزگای کوردستان بچێتە دەرێ، چونکە ئاوی زێدەییمان نییە و دەمێکەیە پێشمان بە گواستنەوە ئاوی بەندئاوی تەلوار بۆ هەمدانمان گرتووە.

News ID 57601

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha