بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرلەبەیانی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی هەڵکەوتەکان و چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی پارێزگای کوردستان لە ئیدارەی پارێزگا لە شاری سنە ڕایگەیاند: ئەبێ دەست لەناو دەستی یەکتر بنێین هەتا نادادپەروەری لەناو ببەین.
بە پێی بەرنامەکان، مەسعوود پزشکیان لە ئەو سەفەرەدا، کۆبوونەوەگەلێک لەگەڵ چالاکانی ئابووری و سەرمایەدانەرانی پارێزگا بەڕێوە دەبات تا لە ڕەوتی دوایین دۆخی ئابووری پارێزگا ئاگادار ببێتەوە و ڕێکاری پێویست بۆ گەشەی ئابووری و ڕاکێشانی سەرمایەدانەری لە کوردستان لێک بداتەوە.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی گەشەی دادپەروەرەی پەروەردەییش یەکێکی دیکە لە بەرنامە گرینگەکانی سەرۆک کۆمار لە ئەو سەفەرە دەبێت کە بە بەشداری خەڵک بەڕێوە دەچێت.
Your Comment