AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٢٣ ١٥:٤٩

سووکایەتی هێزەکانی جۆلانی بە کورد لە حەلەب

سووکایەتی هێزەکانی جۆلانی بە کورد لە حەلەب

سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە درێژەی هەڵسوکەوتی سوووکانەی هێزە ئەمنیەکانی سووریا لە دژی دانیشتووەکان کورد لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە حەلەب هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەکانی مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتیان دا کە هێزەکانی سەر بە دەزگا ئەمنیە گشتییەکانی حکومەتی کاتی سووریا هێشتا درێژە دەدەنە ئازاری خەڵکی سڤیلی کورد لە شاری حەلەب، بەتایبەتی لە وێستگەکانی پشکنینی جێگیر لە پەراوێزی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان کەلوپەرلی هاووڵاتیان لەوانە مۆبایلی ژنان و گەنجان دەپشکێنن و لەگەڵ بە شێوەی سووکانە و هاندەرانە هەڵسوکەوت دەکەن. ئەو هەوڵە لە 6 ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئیستا درێژەی هەیە و بووەتە هۆی تووڕەیی، دڵەڕاوکێ و ترس لە نێوان دانیشتووانی ئەو دوو گەڕەکە.

درێژەی ئازاری هاووڵاتیانی کورد لە حەلەب لە ڕاستیدا رەنگدانەوەی بێ متمانەیی بەرانبەری نیوان حکومەتی دیمەشق و پێکهاتە خۆجەییە کوردەکانە، بەتایبەتی ئەو دوو گەڕەکە کە لە کۆنترۆڵی هاوبەشی دوولایەنەکەیە.

News ID 57213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha