به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی وال ستریت ژورنال، به پێی قسه‌کانی به‌رپرسان و ئه‌ندامانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا، ڕاست له ڕۆژی ئازاد کردنی چوار شارۆمهندنی ئه‌مریکایی له زیندانه‌کانی ئێران، ده‌وڵه‌تی ئۆباما گه‌ماڕۆکانی سه‌ر دوو بانکی ئێرانی لا بردووه.
شایانی باسه، ئه‌گه‌رچی چه‌ند مانگێکه ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له نێوان ئێران و وڵاتانی جیهاندا کراوه، به‌ڵام گه‌ماڕۆکانی سه‌ر بانکی سپه له جێگه‌ی خۆیان ماون.
له ڕاستیدا بڕیار وا بوو که دوای ئازاد کردنی چوار به‌ندکراوه‌که‌ی ئه‌مریکا له ئێران گه‌ماڕۆکانی سه‌ر دوو بانکی ئێرانی لاببرێت.
به پێی ئه‌م به‌ڵگانه، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له به‌دوادا چوون بۆ تۆمه‌ته‌کانی ۲۱ شارۆمه‌ندی ئێرانی ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت و له به‌رانبه‌ر دا ئێران به‌ڵێنی داوه که شارۆمه‌نده به‌ندکراوه‌کانی ئه‌مریکا ئازاد بکات.
به‌ڵگه‌ی دووهه‌م نیشانی ده‌دات ده‌بێت ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا هه‌رچی زووتره چوارسه‌د ملیۆن دۆلاری ئێران ئازاد بکات و دواتر ۱.۳ ملیار دۆلاری دیکه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌دا ڕاده‌ستی به‌رپرسانی ئێران بکات.
به پێی به‌ڵگه‌ی سێهه‌م ئه‌مریکا ده‌بوایه‌ت ناوی دوو بانکی گرنگی ئێرانی له لیستی گه‌ماڕۆکان پاک بکاته‌وه. دوای واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنه‌که، شارۆمه‌نده ئه‌مریکاییه‌کان ئازاد بوون و ئه‌مریکا ۴۰۰ ملیۆن دۆلاری ڕاده‌ستی ئێران کرد و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ناوی هه‌ر دوو بانکه ئێرانییه‌که‌ی له لیستی گه‌ماڕۆکان ده‌رهاورد.
شایانی باسه ئه‌گه‌رچی ئه‌م ڕێککه‌وتنانه واژۆ کراوه، به‌ڵام ئه‌مریکا گه‌ماڕۆکانی خۆیی له سه‌ر ئه‌م دوو بانکه ئێرانییه لا نه‌برده و دانوستانه‌کان سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکانی ئه‌م دوو بانکه هێشتا درێژه‌ی هه‌یه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا له وڵامدا ڕایانگه‌یاندووه که دوای جێبه‌جێ بوونی زیاتری به‌رجام گه‌ماڕۆی زیاتر له سه‌ر ئێران لا ده‌به‌ن.
مارک دوبوویتز، یه‌کێک له ڕه‌خنه‌گره‌کانی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌مباره‌وه وتی: له ڕاستیدا ئه‌م ڕێککه‌وتنه و سڕینه‌وه‌ی خێرای گه‌ماڕۆی چالاکییه مووشه‌کییه‌کانی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئه‌ورووپا به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزی بۆ چالاکییه مووشه‌کییه‌کانی ئێران ڕۆشن کردووه.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریکا بانکی سپه و بانکی سپه‌هی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م دوو بانکه ئێرانییه‌ی له ساڵی ۲۰۰۷دا گه‌ماڕۆی ئابووری دا.
Your Comment