AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٩ ١٧:٣٣

زانیاری ورد لە سەر ئەو ژنە ئێرانیەی فەڕەنسا دەستبەسەری کرد

زانیاری ورد لە سەر ئەو ژنە ئێرانیەی فەڕەنسا دەستبەسەری کرد

مەهدییه ئەسفەندەیاری مامۆستا زانکۆ و وەرگێڕی زمانی فەڕەنسا بە تاوانی لایەنگری لە فەلەستین، لە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردووەوە، لە لایەن پۆلیسی فەڕەنسا و بە تۆمەتی پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەستبەسەرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میرقاسم مۆئمێنی، کارناسی پرسی نێودەوڵەتی وێڕای ڕاگەیاندنی پەیجۆرییەکان بۆ ئازادکرانی خاتوو مەهدییە ئەسفەندیاری، وتی: دەوڵەتی فەڕەنسا دەیەوێ ئەو خاتوونە وەک ئامراز و کارتێکی مامەڵە بەکار بێنێت، کە ئەو کارە بەپێچەوانەی یاساگەلی نێودەوڵەتییە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هاووڵاتیانی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات بە دوو هۆ دەستگیر دەکرێن، وتیشی: دەستەی یەکەم بە هۆی تاوانگەلێکە کە لە ناوخۆی ئێرانیش هەر بە تاوان دێنە ئەژمار و دەستەی دووەم کە وەک نمونەی مەهدییە ئەسفەندیاری، تاوانگەلێکی ساختەیین کە نمانەی تەواوی مافی مرۆڤن و کۆنوانسیۆنەکانی ژێنێڤیش ڕاشکاوانە ئاماژەیان پێداون کە نابێ لە ئامرازی بارمتەگرتن بۆ گەیشتن بە مەبەستە سیاسییەکان بەهرە وەربگرن.

ئەو کارناسە سیاسییە بە ئاماژە بە دەستگیریی هاووڵاتیانی فەڕەنسی بە تاوانی ئەمنی لە ئێران، جەختی کرد: وادیارە دەوڵەتی فەڕەنسا دەیەوێ لەو خاتوونە وەک جۆرێک کارتی مامەڵە کەڵک وەربگرێت و پێویستە دەزگای دیپلۆماسیی ئێران چالاکتر بجووڵیتەوە و زمینەی ئازادکرانی خاتوو ئەسفەندیاری بڕەخسێنێت و نەهێڵی ئەورووپییەکان لەو بابەتە کەڵک‌ئاوەژوویی بکەن.

News ID 57160

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha