AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٨ ١١:٠٢

ئیسرائیل لە شەڕی غەزە هیچ ئامانجێکی ستراتژیکی مسۆگەر نەکرد

ئیسرائیل لە شەڕی غەزە هیچ ئامانجێکی ستراتژیکی مسۆگەر نەکرد

"الجزیرە" لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە هەڵسەنگاندنی شرۆڤەگەرانی ڕژیمی زایۆنی لە ئاگربڕی کەرتی غەزە و دەنووسێ: کابینەی ئەو ڕژیمە لە گەیشتن بە ئامانجە ستراتژییەکانی خۆی واتە لەناوبردنی حیماس و تێکشکاندنی توانسی سەربازی و سیاسیی بەرخۆدانی فەلەستین، دۆش داما و بگرە لاوازتر و تەریک‌تر لەجاران دەرکەوت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: سەرەڕای پێشوازیی فەرمی و هوشیارانەی تلاڤیڤ لە بڕیاری ئاگربڕی غەزە، بەڵام جۆرێک هەست بە ناهومێدی سێبەری بە سەر ناوەندە سیاسی و سەربازییەکانی ئیسرائیلدا خستووە، چونکە ئەم ڕێککەوتنە، شەڕەکەی بەبێ گەیشتن بە هیچ ئامانجێکی ڕاگەیێندراو، کۆتایی پێ‌هێنا و بە گوێرەی لێکدانەوەی ئەو ناوەندانە، ئەنجامی ڕاستەقینە ئەوە بوو کە تلاڤیڤ درێژخایەن‌ترین و توندئاژۆترین شەڕی لە غەزە ئەنجام دا، بەڵام لەباری سیاسییەوە لاوازتر و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا تەریک‌تر لێی هاتە دەر.

بە وتەی ئەو شرۆڤەگەرانە، کابینەی "بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک‌وەزیرانی ئیسرائیل لە گەیشتن بە ئامانجی ستراتژیکیی واتە لەناوبردنی بزووتنەوەی حیماس یان لەناوبردنی توانستی سەربازی و سیاسیی، شکستی هێنا و تەنیا دەسکەوتەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل چەند شتێکی کەم و سنوورداری وەک داڕماندنی چەند تۆنێل و هوماری چەک بووە. بگرە ئەو حیماسە کە پاش سەرکەوتنی لە خۆڕاگری و پاوەجێی سەرەڕای گەمارۆ و وێرانکاری، لەباری سیاسییەوە بەهێزتر لە شەڕەکە هاتە دەر و خۆی وەک هێزی نوێنەری گەلی فەلەستین و بەرخۆدان ناساند.

کارناسان پێیان وایە کە ئیسرائیل تەنانەت شەڕی نێودەوڵەتییەکەشی دۆڕاند، چونکە بەڕەورووێ گۆڕانی ڕای گشتیی جهانی ببۆوە و وردە وردە ڕەخنەکارییەکانی ئەورووپا پەرەی سەندبوو و هاودەردی لەگەڵ فەلەستینییەکان گەیشتبووە ئاستێکی چاوەرواننەکراو و بێ‌‌هاوتا.

بەجۆرێک کە ئەیال زیسێر، توێژەری مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوین لە زانکۆی تلاڤیڤ، لە وتارێکدا کە لە ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیوم"دا بڵاو کردۆتەوە دەڵێ: ئەوی ڕێکخراوی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە 20 ساڵدا نەیتوانی مسۆگەری بکات، حیماس بە دوو ساڵ شەر بەدەستی هێنا و هەمدیسان پرس و ڕێکاری دوو دەوڵەتی بۆتەوە ڕۆژەڤی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

دەشڵێ: ئەو گۆڕانکارییانە توانای ئیسرائیل بۆ سەپاندنی ڕێکارێکی یەک‌لایەنە یان دەسپێکردنەوەی شەڕ دەخەسێنێت، چونکە هەر جۆرە تەشەنەدانێک بە ناکۆکییەکان، وەک لەناوبردنی بوارێکی سیاسیی شیمانەیی بۆ دامەزراندنی وڵاتێکی فەلەستینی وێنا دەکرێت.

لە لایەکی ترەوە ئەمیر بارشالۆم، شرۆڤەگەری سەربازیی، ماڵپەڕی "زەمانی ئیسرائیل" لایە وایە کە تلاڤیڤ لە قۆناغێکی نوێ و ئاڵۆز لە ئیدارەی کەرتی غەزە نزیک دەبێتەوە؛ قۆناغیک بە کاکڵەی "کۆنتڕۆڵی ناوچەیی" و نەک "هێژمۆنیای سەربازی".

وتیشی: ئەگەرچی ئەو ڕێککەوتنە ڕێخۆشکەرە بۆ گەڕانەوەی ئەسیرانی ئیسرائیلی، بەڵام ئازادی جووڵانەوەی سیاسی و سەربازی لە ئیسرائیل دەسێنێتەوە و یان لانی‌کەم سنوورداری دەلات و هاوکێشەیەکی نوێی ناوچەیی دەسەپێنێت.

بە وتەی ئەو کارناسە، کەرتی غەزە بە ئاراستەی پێکهاتەیەکی نوێ بۆ ئیدارەی حەوانەوەی ناوچەیی هەنگاو دەنێت و وڵاتانی عەرەبی بە سەرکردایەتی میسر، بەدوای بەستنەوەی دەستی ئیسرائیل و پێشگری لە سەرهەڵدانەوەی شەڕن. بەمجۆرە هێڵی زەردی داڕێژراوە لە لایەن ترامپ لە نەخشەی سیاسی خۆی لە کەرتی غەزە، پەرژین و سنووری مانۆڕدانی تلاڤیڤی دیاری کردووە.

مەبەست لە هێڵی زەرد هەمانە کە ئەرتەشی ئیسرائیل وەک "ناوچە خۆڵەمێشییەکان" ناوی لێ برد؛ ناوچەگەلێک بە دزەی هەواڵگری و ئەمنیی سنووردار کە ئیسرائیل دەیەوێ بەبێ پلانی داگیرکاری یان ئیدارەی ڕاستەوخۆی، بیپارێزێت. بەوەشەوە، وەک کارناسان دەڵێن، ئەو هاوکێشە شکێنەر و لاوازە، چونکە پەیوەستە بە هاوئاهەنگیی بەردەوامی ئەمریکا و میسر و قبووڵ‌کردنی هاوکێشەی بەرگریی نوێ لە لایەن حیماس و وڵاتانی عەرەبی.

کەواتە وەک بارشالۆم، ئیسرائیل سەرەڕای گەڕاندنەوەی ئەسیرانی، سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوانەی بەدەست نەهێنا، بەڵکوو هەنگاوی ناوەتە پەرژینێکی ستراتژیکی کە ئاست و مەودای جووڵەی لە دەرەوە و نەک لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی خۆی، دیاری دەکرێت.

News ID 57145

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha