AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٥ ١٧:٣٦

ئەگەری دەستێوەردانی تورکیا بە قازانجی جۆلانی لە سووریا

ئەگەری دەستێوەردانی تورکیا بە قازانجی جۆلانی لە سووریا

سەرچاوەگەلی ئاگادار لە ئەگەری دەستێوەردانی تورکیا لە سووریا بە قازانجی ڕژیمی جۆلانی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هواڵی مێهر، ڕۆژنامەی "تورکیا"ی نزیک لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ئەگەری ئەوە هەیە هێزی چەکداریی تورکیا لە شەڕی نێوان کوردەکان و هێزەەکانی سەر بە ڕژیمی جۆلانی، دەەستێوەردان بکات و وێڕای دیمەشق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش دژی کوردەکان ڕاپەڕێنن.

بە گوێرەی ئەو ڕۆژنامەیە، شەوی ڕابردوو پێکدادانێک لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) و ڕژیمی جۆلانی لە هاوێری گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب، بڵاو بۆتەوە و بەو بۆنەوە سەرچاوەگەلی سەربازیی تورکیا هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر هێزەکانی هەسەدە ئاوێتەی ئەرتەشی سووریا نەبن، لە دژی کوردەکان تێهەڵدەچن.

News ID 57111

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha