بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەنەر ڕۆژبەیانی ساغکەرەوەی هەر دوو دیوانەکە، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە پاش چوار ساڵ هەوڵ و لێکۆڵینەوە، دیوانی هەر دوو ئەحمەدان: "مەلای جەزیری" بەپێی کەشکۆڵی میر ئیسماعیل پاشای دووەم، و "دیوانی شێخ ئەحمەدی کۆر" بە لەخۆگرتنی شێعرگەلی کوردی، فارسی و تورکی عوسمانیی، لە چاپێکی نوێ و جیاوازدا بڵاو کرانەوە.
ئەم دوو دیوانە لە حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب ئاراستە کران.
شایانی باسە، پێشتر دیوانی مەلای جەزیری لە لایەن چەندین کەس و ناوەندەوە بڵاو بۆتەوە کە نوسخەی چاپکراوی سروش لە تاران بە شەرحی مامۆستا هەژار بەرچاوترینیان بووە.
Your Comment