بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش ئەندامی تۆڕێکی تیرۆریستی جوداخوازی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی کە دانیان بە پلاندانان و ئەنجامدانی چەندین ئۆپەراسیۆنی خوێناویدا ناوە، لەسێدارە دراون.
حوکمی لەسێدارەدانی شەش توخمی تیرۆریستی جوداخواز، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی چەکداری و بۆمبدانەری ئاسایشی پارێزگای خوزستانیان کردبووە ئامانج، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پاش تێپەڕین بە هەموو ڕێکارە یاساییەکان و پەسەند کردنی لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە ئەنجامدرا.
هاوکات لە شاری سنە کەسێک بە ناوی سامان محمدی خەیارە فەرماندە و داڕێژەری ئۆپراسیۆنی تیرۆری مامۆستا موحەمەد شێخولئیسلام دوای چەندین ساڵ، لە سێدارە درا.
سامان موحەمەدی خەیارە ئەندامی گرووپێکی تەکفیری تیرۆریستی بوو کە بەشداریی کردبوو لە چەندین کاری تیرۆریستی و هێرشی چەکداریدا.
Your Comment