AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١١ ١٤:٣١

کورد و کەمینە ئایینییەکان مەرجی ئەمریکا بۆ لابردنی گەمارۆ لە سەر سووریا

کورد و کەمینە ئایینییەکان مەرجی ئەمریکا بۆ لابردنی گەمارۆ لە سەر سووریا

دوو سێناتۆری ئەمریکی گەڵاڵەیەکیان لە کۆنگرە پێشکەش کردووە کە بە پێی ئەوە، گەمارۆکانی ناسراو بە سێزار لە دژی سووریا بە شێوەی مەرجدار و لە ئەگەری پابەندی دیمەشق بە کۆمەڵێک لە بەڵێنە ئەمنی و سیاسیەکان هەڵدەسەپێردرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوو سێناتۆری ئەمریکی، لیندسی گراهام و کریس وەن هۆلن، گەڵاڵەیەکیان پێشکەشی کۆنگرە کردووە کە بە پێی ئەوە، گەمارۆکانی ناسراو بە سێزار لە دژی سووریا بە شێوەی مەرجدار هەڵبسەپێردرێت.

بە پێی ئەو گەڵاڵە، هەڵپەساردنی گەمارۆکان بە ئەنجامی چەند بەڵێنی دیاری کراو لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاو مەرجدار کراوەتەوە. لە ئەو بەڵێنانە دەتوانین ئاماژە بدەینە سەر چوونە ڕیزی فەرمی سووریا بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەڵێن بۆ بەرەنگار بوونەوەی گرووپە تیرۆریستیەکان، پاڵپشتی لە کەمینە ئایینی و ئێتنیکیەکان و دەستەبەر کردنی هاوبەشی سیاسی ئەوان، پاراستنی پێوەندی ئاشتیخوازانە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بچڕانی پاڵپشتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان، دەرکردنی شەڕکەرە بیانییەکان لە ناوەندە ئەمنییەکان و شوێنگیری دادوەری هۆکارەکانی جەنایەت و کوشتوبڕەکانی دوای 8 ی دیسەمبەری 2024.

بە گوێرەی ئەم ڕاگەیێندراوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەرکی سەرشانیەتی هەر 120 جارێک ڕاپۆرتێک لە ئاستی پابەند بوونی دیمەشق پێشکەشی کۆنگرە بکات. لە ئەگەر پابەند نەبوون بە بەڵێنەکان لە دوو راپۆرتی بەردەوام ، گەمارۆکان بە شێوەی خۆمەش دەگەڕێندرێنەوە.



News ID 57055

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha