AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١١ ٠٦:٥٥

بوومەلەرزەی بەگوڕ لە ناوەندی ئێران

بوومەلەرزەی بەگوڕ لە ناوەندی ئێران

یەکەم وێنەی ئەو ناوچانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی بوومەلەرزەکەی زەوارەی ئیسفەهان بە گوڕی ٥.٣ پلە بڵاو بووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای چەند خولەکێک لە بوومەلەرزەکە لە نزیک زەوارە سەر بە پارێزگای ئیسفەهان ڕوویدا، تیمەکانی هەڵسەنگاندن لە مانگی سووری ئێران ڕەوانەی ناوچەکە کران و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکان کرد بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان.
مانگی سوور چاودێری ئەو گوند و ناوچانە دەکات کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە بۆ ئەوەی ئەگەر پێویست بوو ڕێوشوێنی فریاگوزاری و پشتیوانی خێرا بگیرێتەبەر.

ئەم بوومەلەرزە لە چەندین شاری ناوەندی ئێران هەستی پێکراوە.

News ID 57052

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha