بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەلال مەلەکی، وتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی تاران لە بە مێهری ڕایگەیاند: کاتژمێر ١٤:١٠ی ئەمڕۆ، ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە لە تەقینەوەکەی شەقامی ئەمیرئاباد، سەرووی شەقامی جەلال ئەلئەحمەد ئاگادار کرایەوە و دەستبەجێ هێزەکانی لە چوار وێستگەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانە کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی تەقینەوەی سیلندەری گازی هایدرۆژین لە باڵەخانەیەکی پەروەردەیی دوو نهۆمی لە شەقامی ئەمیرئاباد ڕوویداوە و بەهۆی توندی تەقینەوەکە دەرگا و دەلاقە و دیواری باڵەخانەکە وێران بووە.
وتەبێژی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی تاران ڕایگەیاند: بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا کەسێک گیانی لەدەست دا و دوو کەس بە توندی بریندار بوون و دوو کەسی دیکەش بە ڕووکەش بریندار بوون.
Your Comment