AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ٠٧:٢٤

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا: دیدار لەگەڵ ئۆجەلان پێویست نییە؛ زمان تەنیا تورکیە و بەس

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا: 
دیدار لەگەڵ ئۆجەلان پێویست نییە؛ زمان تەنیا تورکیە و بەس

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا بە دانانی مەرجی نوێ بۆ ئاشتی و ڕەت‌کردنەوەی بەشێک لە ویستی کوردەکان، جەختی کرد: دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان تەنیا لە ئەگەری ڕەزامەندیی زۆرینەی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی مومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەعمان کورتۆلۆمۆش، سەرۆک پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێک بۆ ڕۆژنامەی حورییەت، سەبارەت بە مەرجەکانی دەوڵەت بۆ پڕۆسەی ئاشتی ڕایگەیاند: سەرەتا دەبێ پەکەکە چەک دانێت و خۆی بە یەکجاری هەڵوەشێنێتەوە و پاشان دەم‌پارتی دەبێ پابەندی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ کۆتایی شەڕی چەکدارانە بێت. ئینجا دەکرێت ڤە گۆڕینی هەندێک یاسا و ڕەخساندنی بەستێنی یاسایی پێویست، ڕەوتی ئاشتی ببەینە پێش.

ڕاشیگەیاند: چاودێری بەسەر ئەوەی کە هێزە چەکدارەکان بەڕاستی چەکیان داناوە، ئەوەی کە گۆڕانکارییەکانی سووریا مەترسیی بۆ تورکیا نابێت، ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان و دەوڵەت، نەک کۆمیسیۆنی پەرلەمانی.

ناوبراو لەبارەی داواکاریی بەردەوامی دەم‌پارتی و ڕەوتە کوردییەکان بۆ ناردنی کۆمیسیۆنی پەرلەمانی بۆ ئیمرالی و بیستنی ڕوانگەکانی ئۆجەلان، جەختی کرد: تەنیا لە ئەگەر ڕەزامەندیی زۆرینەی ئەندامانی کۆمیسیۆن (سەرووی سێ کەس لە پێنج ئەندامی کۆمیسیۆن) وەفدێک دەچێتە ئیمرالی، دەنا ئۆجەلان ڕا و پێشنیارەکانی تا ئێستا لە ڕێگەی وەفدی ئیمرالی و پارێزگارانی ڕەوانە کردووە.

سەرۆک پەرلەمانی تورکیا، بیری هێنایەوە کە کۆمیسیۆنی "هاوڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی"، کۆمیسیۆنێکی یاسادانەر نییە، بەڵکوو تەنیا دەتوانێ پلانگەلێک ئاراستەی پەرلەمان بکات و زیادی کرد: بێ‌گومان پێویستی جیدی بە ڕیفۆڕمی یاساکان هەیە و دەبێ یاساگەلێک دابنرێن کە ڕێگەچارە و ڕێخۆشکەر بن بۆ گەڕانەوەی کەسانێک کە چەکیان داناوە؛ بۆ زیندانی و تاراوەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هەروەها پێداچوونەوە بە یاسای داد و سزا.

کورتۆلۆمۆش لە درێژەدا جەختی لەوە کرد کە لە تورکیادا هیچ زمانێک جگە لە زمانی تورکی ناتوانێ زمانی فەرمی بێت و قسەکردن لەوبارەیە، بێ‌ئەنجامە و بەوەشەوە ئاخاوتن بە زمانی دایکی، وەک شیری دایک بۆ هەمووان حەڵاڵە.

News ID 57029

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha