AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٧ ١٩:٣٥

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: کوژرانی لانی‌کەم 16 فرۆکەوانی ئیسرائیلی لە هێرشی مووشەکیی ئێران

ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران: کوژرانی لانی‌کەم 16 فرۆکەوانی ئیسرائیلی لە هێرشی مووشەکیی ئێران

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران لە کوژرانی لانی‌کەم 16 فرۆکەوانی ڕژیمی زایۆنی لە هێرشی مووشەکیی ئێران لە شەڕی 12 ڕۆژە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید ڕەحیم سەفەوی، ئەوڕۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی حەوتەی بەرەڤانی پیرۆزدا سەبارەت بە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران، وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل هەر وەک چۆن لە شەڕی داسەپاوەی بەرەڤانی پیرۆزدا بە ئامانجیان نەگەیشتن، لە شەڕی 12 ڕۆژەشدا دەستبەتاڵ مانەوە. لە کاتێکدا کە یەکێتی ئەورووپا لەو شەڕەدا دژی ئێران هەڵوێستی دەگرت، چین سەرەڕای پێوەندیی بەربڵاوی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل، لە هەڵویستی سیاسیی خۆیدا پاڵپشتی لە ئێران و بەرەی بەرخۆدان کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە شکستی ستراتژیی ئیسرائیل لەو شەڕەدا و پەنابردنە بەر ئەمریکا بۆ جێگرکردنی ئاگربڕ، وتیشی: ئەزموونی شەڕی 8 ساڵە و سەرکەوتن لە شەڕی 12 ڕۆژە نیسانی دا کە بەرخۆدانی گەلان و خۆڕاگریی بەرەی بەرخۆدان، دەتوانێ هەموو لێکدانەوەی زلهێزانی جیهانی تێکبدات و سەربەرزی و ئاسایش بۆ ئێرانی ئیسلامی و گەلانی چەوساوە بەدیاری بێنێت.

ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری ئێران هەروەها باسی هاویشترانی 500 مووشەک لە ئێرانەوە بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان لە ماوەی ئەو شەڕەدا کرد و ڕاشیگەیاند: ئەو هێرشانە زیانێکی زۆری بە دامەزراوەکانی ئیسرائیل لە حەیفا و ناوچەکانی تر و پاڵاوگە و وزەخانە و ناوەندگەلی توێژینەوەیی ئەو ڕژیمە گەیاند و لەمناوە بە هۆی هێرش بۆ سەر ناوەندی ڕاهێنانی فرۆکەوانیی ڕژیمی زایۆنی، لانی‌کەم 16 فرۆکەوانی ئیسرائیلی کوژران، بەڵام ڕژیمی زایۆنی پێشی بە بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە و هەواڵە هاوپەیوەندەکان بە زیانەکانی شەڕی 12 ڕۆژە گرت.

News ID 57001

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha