ئەندامی ئەنجومەنی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام جەختی له سەر پێویستی پێناسه کردنی هێڵە سوورەکانی ئێران له سیاسەتی دەرەوە کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی نیازپاکی خۆی به ئامریکا و ئه ورووپا نیشان دا و ئیتر هیچ هۆکارێک بۆ چوونە ناو دانوستانی بێ ئاکام له ئارادا نییه .
وتیشی: ئێمە نیشانمان دا کە بەڕاستی بەدوای کۆنتڕۆڵ کردنی شەڕداین و ڕێگریمان لە بڵاوبوونەوەی کرد. تەنانەت زیاتر لە سەدا ٣٠ی هێزمان بەکارنەهێنا. ئێستا دەبێت هێڵی سووری نوێ پێناسە بکەین. دانوستان بە هەر شێوە و بە هەر نرخ و بەبێ مەرج قبووڵ ناکرێت.
ڕەزایی ڕایگەیاند کە هەر دانوستانێک دەبێت گریمانەیەکی ڕوونی لەگەڵدا بێت و دەشڵێت: ئەگەر ئێمە بچینە ناو دانوستانەوە، نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا ئامرازی سەربازی لە دژی ئێران بەکاربهێنرێت. ئەگینا تۆڵە دەکەینەوە؛ نەک تەنها لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵکو لەگەڵ ئامانجەکانی ئەمریکاش لە ناوچەکەدا.
جەختیشی لەوە کردەوە: دانوستان بۆ پێدانی دەرفەت یان بەهێزکردنی ئیسرائیل قبوڵکراو نییە. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، هەر کە ئیسرائیل شەڕێکی دەستپێکرد، ئێمەش لەگەڵ ئەمریکادا دەچینە ناو شەڕەوە.
جەختیشی کرد: من پێموایە نابێت دانوستانەکان ببڕدرێن، بەڵام چوارچێوەی نوێ پێویستن. دیاریکردنی ئەو چوارچێوانە لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوە و بەرپرسانی پەیوەندیدارە، و من تەنها جەخت لەسەر پێویستی گۆڕینی ڕێبازەکە دەکەمەوە.
Your Comment