بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە میانەی سەفەرەکەی بۆ لوبنان بۆ بەشداری لە ساڵیادی شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەرەکەی بەڕێوە برد.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ هەمووان ڕوون بووەوە کە ڕژێمی زایۆنی ڕەحم بە هیچ وڵاتێک ناکات.
وتیشی: ڕووداوی قەتەر ئەمەی بە باشی نیشان دا. ئەمڕۆ وڵاتانی جیاواز لە هەوڵی ئەوەدان شێوەیەک بۆ دابینکردنی هاوکاری لەگەڵ یەکتر بخەنەڕوو.
لەم پێوەندییەدا لاریجانی ڕایگەیاند: هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی میتۆدێکی دروستە و ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین.
ئێمە بۆ هەموو بارودۆخێک ئامادەین، بەڵام پێموانییە ئیسرائیلییەکان بە ناژیرانە مامەڵە بکەن، بەڵام ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئێران، ئێمە بە توندی وەڵامی دەدەینەوە.
Your Comment