بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە عەباسی بە ئاماژە بە لێهاتوویی کەمئەندامان لە بوارە هونەرییەکاندا و پێویستیی ئاوڕدانەوەی دادپەروەرانە لە بوارە فەرهەنگی و هونەرییەکان بەو چینە لە کۆمەڵگا، وتی: هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان کە لە ڕۆژانەی 3 تا 7ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە شاری مەریوان بەڕیوە دەچێت، بۆ ئەم خولەی بەشێکی تایبەتیی و گشتگیری بە هاوبەشی ڕێکخراوی بێهزیستی بە بەرهەمی هونەرمەندانی کەمئەندام تەرخان داوە.
وتیشی: لەم بەشەدا 7 گرووپی شانۆیی هەڵبژاردەی فێستیڤاڵگەلی شانۆیی ناوچەیی کەمئەندامان کە بریتین لە "نەنێ دلاوەر" لە دەرهێنانی مەرزییە عەلیزادە لە ناوچەی ئافتاب، "شاری چکۆلەکان" لە دەرهێنانی سەید مێهرداد کاووسی لە ناوچەی زاگرۆس، "حەسەنەک" لە دەرهێنانی نەسا خودایار لە ناوچەی کاسپییەن، "پاپیۆنی سوور" لە دەرهێنانی محەمەد زارعزادە، "گرفتی کورتەباڵایەکی هزربڵیند" لە دەرهێنانی مەهسا دێهقانی، "سەربزێوییەکانی ئاغای ڕۆستەم" لە دەرهێنانی مووحسێن مەسعوودیفەڕ لە ناوچەی کەوییر و "ماڵ، شەقامی گوڵشەن" لە دەرهێنانی پێژمان مێهرابپوور لە ناوچەی کەنداوی فارس، بەرهەمەکانیان لە پەنای گرووپگەلی نیشتمانی و نێودەوڵەتی نمایش دەکەن.
Your Comment