بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیاکانی سووریا ڕاپۆرتیان دا ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سووریا لەگەڵ ئیبراهیم کالین سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا سەبارەت بە ڕێککەوتنی 10 ی مارس لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک گفتوگۆی کردووە بەڵام هەواڵدەری فەرمی تورکیا تەوەری ئەو کۆبوونەوەیەی پرسی ئەمنیەتی، بەرەنگار بوونەوەی داعش و گەڕانەوەی پەنابەران وەسف کرد و ئاماژەی نەدایە سەر ڕێککەوتنی 10 ی مارس.
سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەحمەد شەرع ڕایگەیاندووە کە لە دیدار لەگەڵ ئیبراهیم کالین لەسەر ڕێکەوتنی 10 ی مارس لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە گفتوگۆی کردووە.
ئەو دژایەتییە لە گێرانەوە لە حاڵێکدا دێتە ئاراوە کە گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا و داهاتووی هاوکاری ئەمنیەتی نێوان دوو لایەنەکە هەستیارییەکی زۆری لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دروست کردووە،
Your Comment