AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٦ ٢١:١٩

شێعرەکانی کامبیز کەریمی بە فارسی بڵاوکرایەوە

شێعرەکانی کامبیز کەریمی بە فارسی بڵاوکرایەوە

کتێبی "نیوەی با و نیوەی باڵندە" پێکهاتوو لە دوو شێعرچیرۆکی کامبیز کەریمی‌ـ، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی سنەیی بە وەرگێڕانی دوکتۆر ئومید وەرزەندەوە بۆ سەر زمانی فارسی، لە لایەن بڵاوگەی (نگاه) لە تاران چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کتێبی "نیمی باد و نیمی پرنده"(نیوەی با و نیوەی باڵندە) کە پێکهاتووە لە دوو شێعرچیرۆکی کامبیز کەریمی، شاعیر و ڕۆژنامەنووسی سنەیی بە ناوەکانی "دواچرکەکانی چۆلەکەیێک" و "دیاسپۆرا"، بە وەرگێڕانی د. ئومید وەرزەندە، وێڕای پێشەکییەکی وەرگێڕ بە زمانی فارسی چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەم کتێبە لە قەوارەی ڕوقعی و لە دووتوێی 143 لاپەڕەدا ئاراستە کراوە.

News ID 56845

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha