AP ١٤٠٤ خەرمانان ٢٦ ١٩:٣٥

ئەمریکا کێشە بۆ وەفدی ئێران لە سەفەری نیویۆرک دروست دەکات

ئەمریکا کێشە بۆ وەفدی ئێران لە سەفەری نیویۆرک دروست دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ڕاپۆرتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووداوەکانی غەزەی بە جینۆساید زانی و وتی: پاڵپشتی دەکەین لە قەدەغەی بەشداریی وەرزشوانانی ڕژیمی زایۆنی لە کێبەرکێکاندا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە داواکاریی سەرۆک‌وەزیرانی ئیسپانیا بۆ گەمارۆی ئیسرائیل لە کێبەرکێ وەرزشییە نێودەوڵەتییەکاندا، وتی: ئەوە داواکارییەکی ڕەوا و ژیرانەیە. چونکە بە گوێرەی ئاماری ڕژیمی زایۆنی تا ئێستا نزیکەی 800 وەرزشوانی فەلەستینیو لەوان لەسەدا 70ی یاریزانانی تۆپی‌پێی لە کۆمەڵکوژییەکاندا شەهیدکراون و لەو ڕێژەیە، ژمارێکی زۆریان وەرزشوانانی منداڵ و میرمنداڵ بوون کە ئەمە نمانەی جینۆسایدێکی بێ‌وێنەی و هەر بۆیە ئێمە پاڵپشتی دەکەین لە قەدەغەی بەشداریی وەرزشوانانی ڕژیمی زایۆنی لە کێبەرکێ وەرزشییەکاندا و ئەوە بە دۆزێکی نێودەوڵەتیی دەزانین.

بەقایی هەروەها سەبارەت بە ئامادەبوون و بەشداریی وەفدی ئێرانی لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: ئاستەنگەلێک کە بەسەر نوێنەرایەتی ئێران لە کۆبوونەوەگەلی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا سەپاوە، ئەگەرچی پرسێکی نوێ نییە، بەڵام ئەمجارەیان زۆر زەخت‌تر بووە و ئەم ئاستەنگانە بە ئاشکرا بەپێچەوانەی بەڵێن و پابەندیی ئەمریکا وەک دەوڵەتی میوانداری بنکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و شەرعییەتی ئەو وڵاتە دەباتە ژێر پرسیار.

ناوبراو هەروەها لە دەرچوونی هەندێک لە ڤیزاکان بۆ وەفدی ئێرانی و چاوەروانی بۆ وەرگرتنی زانیاریی وردبینانەتر لە نیۆیۆرک و ژێنێڤ، هەواڵی دا و جەختی کرد: بەشداری لە کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێستەکانی ئێران و ئەمە شتێکی ئاساییە و هەروەها بە ئاوڕدانەو لە هەلومەرجی تایبەتیی ئەوڕۆکەی ئێران لە پرسی ئەتۆمی، ئاساییە لەو سەفەرەدا لەگەڵ لایەنە ئەورووپییەکانیشدا گفتوگۆ بکەین.

News ID 56843

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha